پۆلیسی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردنی گه‌وره‌ بازرگانێكی مادده‌ى هۆشبه‌ری ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەفەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی دیارترین بازرگانی  ماددەی هۆشبەر لەئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەئامانجگرتنی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری ڕومادی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەک لە  لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زانیاری عەرەبی گوتی " هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار بۆسەیان بۆ یەکێک لە دیارترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر داناوەوو توانییویانە دەستگیری بکەن  لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ڕومادی توانراوە بەبێ هیچ بەرگرییەک دەستگیری بکرێت".

وتیشی، هێزه‌كه‌ له‌میانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا توانیویان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌پی مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن كه‌ ویستویه‌تی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی پارێزگای ئه‌نبار بازرگانیان پێوه‌بكات".

ئه‌وه‌شخراوەتەوە، "تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ ئێستادا به‌ مادده‌ی 48ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار