هەدەپە: ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی بەهاری گەلان
2 ساڵ لەمەوپێش
هەدەپە بەبۆنەی سەری ساڵەوە رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی، ئاشتی ، دیموکراسی و بەهاری گەلانی تورکیا.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەبۆنەی سەری ساڵەوە راگەیەندراوێکی لەسەر ناوی میدحات سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی پارتەکە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سەرەڕای زیادبوونی شەڕ و مردن، برسێتی و هەژاری، هەڵکشانی فاشیزم ، نادادپەروەری و تاریکی، هیوامان وایە کە لە ساڵی نوێدا دۆخەکە دەگۆڕێت."
هەدەپە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، " زۆر کەم ماوە کە ئەم دەسەڵاتە هەڵەیە بگۆڕێت کە هەناسەی لە گەلان بڕیوە."
هەدەپە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ساڵی نوێی لە هەموو گەلانی تورکیا پیرۆز کرد و وتی، " ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی، ئاشتی ، دیموکراسی و بەهاری گەلانی تورکیا."
بابهتی پهیوهندیدار