بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ شۆفێرێک لە پارێزگاکانی عێراق ناکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ شۆفێرێک لە پارێزگاکانی عێراق ناکرێت و سەرجەم ئۆتۆمبێلە راگیراوەکان دەدرێنەوە خاوەنەکانیان.

ئەمڕۆ شەممە  بە بڕیارى عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆعێراق، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەستبەسەرکراون، دەدرێنەوە بە خاوەنەکانیان،هاوکات بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تاوانیان پێى ئەنجامدراوەو پەیوەندییان بە تاوانکارییەوەیە.

لەهەمانکاتدا بە بەڕێوەبەراتییە گشتیەکانی ئاگادارکردەوە بەبۆنەى سەرى ساڵەوە، رۆژێکى بێ سزا بۆ شۆفێران دیاریکراوەکە ئەمڕۆیە و هیچ شۆفێرێک سزاى پێبژاردنى بۆ ناکرێت، جگە لەو شۆفێرانەى بە ئۆتۆمبێلەکانیان کردەى تاوان ئەنجام دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار