پەیامی نەتەوەیەکگرتوەکان دەربارەی مافی ژنان دەگەێندرێت بە بەرپرسانی تاڵیبان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتی

ئەمڕۆ عەبدولسەلام حەنەفی لەگەڵ  سەرۆکی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبووە و داوای کرد کە لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت بۆ هاوکاریە مرۆییەکانی ئەفغانستان وپرسی کارکردنی ژنان.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی جێگری سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان لەگەڵ مارکوس پۆتزێل، سەرۆکی نوینەری نەتەوە یەکگتووەکان باسی لەوە کردووە کە پێویستە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی پاپەبند بێت بە دابو نەریتی گەلی ئەفغانستان و یاساکانی؛ هەروەها جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە ئەفغانستان هەموو هاوکاریەک و هەلیکی باش دەڕەخسینێت بۆ باشترکردنی کارکردنی ڕێکخراوە ناحوکمی ومرۆییەکان لە ئەفغانستان.

لەمیانەی کۆبونەوەکەدا، عەبدولسەلام حەنەفی بە مارکوس پۆتزێلی ڕاگەیاندووە، لە چوار دەیەیەی ڕابردوودا گەلی ئەفغانستان ڕووبەڕووی کێشە وزیانێکی زۆر بۆتەوە بەهۆی ئەو شەڕانەی ڕوویداوە و ئەفغانستان پێویستی بە کۆمەکی نێودەوڵەتی هەیە؛ هەروەها باسیشی لەوەکرد بڕینی هاوکاریە مرۆییەکان زیانێکی گەورە بە گەلی ئەفغانستان دەگەێنێت، هەربۆیە پێویستە کێشەکان لەمەڕ پرسی ژنان بە لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت.

لەبارەی کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان و تاڵیبان، مارکوس پۆتزیل بە جیگیری سەرۆکوەزیرانی تالیبانی ڕاگەیاندووە، کە دەمانەوێت پەیام و داواکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بە سەرۆک وسەرکردەکانی تاڵیبان ڕابگەێنن.

هاوکات بەپێی ڕاگەێندراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، نوسینگەی هەواڵی سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە مارکوس پۆتزیل بە  عەبدولسەلام حەنەفی وتووە کە قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان زیانی زۆرە وکاریگەری لەسەر گەیشتنی هاوکاریەکان بۆ ملیۆنان ژن ومنداڵی ئەفغانی دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار