پۆلیسی ئێران بە کورتەنامە ژنان و کچان لە نەبونی سەرپۆش ئاگادار دەکاتەوە

هەر ئۆتۆمبێلێک لە ئێران ژنی بێسەرپۆشی تێدابێت سزا دەدرێت

پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی ئێران لە هەنگاوێکی نوێدا بە کورتە نامە، ژنان و کچان ئاگادار دەکاتەوە لە نەبونی سەرپۆش و سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.

ئاژانسی هەواڵی (فارس) سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە هەنگاوێکی نوێ بە ناوی پلانی (چاودێرانی 1) هۆشداریی دەدرێت لە لابردنی سەرپۆشی خانمان لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا.

ئەو ئاژانسە لە زاری بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی پۆلیسی ئێران کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، رایگەیاندوە؛ لەمەودوا خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلک لە وڵاتەکە ئەگەر خانمی بێسەرپۆش یان شۆفێرەکەی پابەندی سەرپۆش و یاسا و رێساکانی کۆماری ئیسلامی بۆ باڵاپۆشبون نەبێت ئەوا بە کورتەنامە و لە رێگەی مۆبایلەوە ئاگادار دەکرێتەوە.

بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسە؛ یەکەمجار تەنها کورتەنامەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان دەنێردرێت بەڵام لە قۆناغەکانی دیکەدا سزای ماددی بۆ پابەندنەبون بە سەرپۆشەوە دەسەپێنریت.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە؛ پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە دەستی بەکارەکانی کردوەتەوە لە کاتێکدا دو مانگ دوای مەرگی ژینا ئەمینی، داواکاری گشتی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەشە لە پۆلیسی راگەیاندبو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار