وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: رێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمیی دروست بکات

ئیسرائیل: هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی دەستی پێکردوەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



وەزیریی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند؛ ئێران دەستی بە هەوڵەکانی کردوەتەوە بۆ دروستکرندی چەکی ئەتۆمیی بەڵام رێگەنادەن دەسەڵاتی وڵاتەکە سەرکەوتو بێت لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی.

یۆاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی نوێی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە وەک یەکەم رۆژی دەستبەکاربونی رایگەیاند؛ ئەرکی سەرەکیی وەزارەتەکەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم و رێگریی لە ئێران دەبێت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی.

گاڵانت بە رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بێنیامین نەتەنیاهۆ کاری سەرەکیی بەرەنگاربونەوەی ئێران دەبێت چونکە ئەو وڵاتە بە پێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی مۆساد دەستی بە هەوڵەکانی کردوەتەوە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی.

لێدوانی گاڵانت لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردو بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ راگەیاندنی کابینەی نوێی حکومەتەکەی لە بەردەوم پەرلەمانی وڵاتەکەی (کنێست) وتی: ئەرکی سەرەکیی حکومەتەکەی بەرەنگاربونەوەی ئێران دەبێت لە ناوچەکەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار