گەنجێکی 18 ساڵ لە ئێران سزای دووجار سێدارەی بەسەردا دەسەپێنرێت

مەهدی مەحەمەدی فەرد

2 ساڵ لەمەوپێش



سزای دووجار لەسێدارەدان بەسەر گەنجێکی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا دەسەپێنرێت و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن مافی بونی پارێزەر و بەرگریی نەبوە.

ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی مەهدی محەمەدی فەرد کە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهر لە باکوری وڵاتەکە دەستگیر کراوە سزای دوجار سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.

مەهدی مەحەمەدی فەرد بە پێی دو یاسای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری ساری بە تۆمەتی دژایەتی خودا و دروستکردنی مەترسیی بۆ ئاسایشی دەسەڵاتی وڵاتەکە سزای دوجار سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

پێشتریش دادگایەکی ئێران سزای سێدارەی بەسەر موژگان کاوسی، نوسەر و سیاسەتمەداری  کوردی نیشتەجێی شاری نەوشەهر-دا سەپاندبو کە دواتر سزاکە بۆ زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیی گۆڕدرا.

شاری نەوشەهر دەکەوێتە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران و ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانەکانی کوردن کە نزیکەی سەدەیەکە نیشتەجێی ئەو ناوچەیەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار