بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی دیمەشق چوار کەس کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان بۆردومان کرد و بەگوێرەی ئاماری مەرسەدی سوری، چوار کەس کوژراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆردومان کرد. حکومەتی سوریا لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل کۆگایەک و چەند ناوەندێکی نێو فڕۆکەخانەکەیان کردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو سەربازی سوپای سوریا کوژراون و زیانێکی زۆری مادیش بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە.

لەلایەکی دیکەوە مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئیسرائیل بارەگاکانی حزبوڵلای لوبنان و پاسدارانی ئێرانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کردووتە ئامانج و لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون.

بەگوێرەی ئامارێکی مەرسەدی سوری، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئیسرائیل ٢٣ جار هێرشی ئاسمانی دژی سوپای سوریا و میلیشیاکانی ئێران لەو وڵاتە ئەنجامداوە و لە هێرشەکاندا ٨٩ سەرباز و چەکدار کوژراون و ١٢١ کەسیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار