تاڵیبان 26 تەنکەر بەنزینی ئێران بەهۆی خراپییەوە دەگەڕێنێتەوە

تاڵیبان 70%ی باجی لەسەر سوتەمەنی ئێران لابردوە

دەروازەیەکی سنوریی نێوان ئەفغانستان و ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



دەسەڵاتی تاڵیبان رایگەیاند؛ ژمارەیەک تەنکەری سوتەمەنی بۆ ئێران گەڕاندوەتەوە کە لەگەڵ پێوەر و ستاندرادەکانی ئەفغانستان گونجاو نەبوە.

بەرێوبەرایەتی ستانداردی نیشتیمانیی ئەفغانستان رۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە؛ ئەو 26 تەنکەر بەنزینەی کە لە ئێرانەوە بۆ وڵاتەکە رەوانەکرابون بەهۆی خراپیی و نەگونجابونی جۆری سوتەمەنییەکە بۆ ئێران گەڕێنراونەتەوە.

تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە بازرگانانی ئەفغانستان کردوە کە خۆیان دور بگرن لە هاوردەکردنی بەنزین و سوتەمەنیی نەگونجاو بۆ ناو وڵاتەکە.

پێشتریش تاڵیبان دەستی گرتبو بەسەر 500 هەزار لیتر بەنزینی ئێراندا بەهۆی نەگونجاوبون و کوالێتیی خراپ.

لە لایەکی دیکەوە حەمید حەسەنی، سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران رایگەیاند؛ ئەو تەنکەرە سوتەمنیانە لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان هەناردە نەکراون و پێدەچێت بۆ وڵاتێکی دیکە بوبێت و تەنها بە سنوری ئەفغانستاندا تێپەڕیبن.

دەسەڵاتی تاڵیبان بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ئەفغانستان 70%ی باجی بۆ هاوردەکردنی سوتەمەنی ئێران لابردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار