دەەمیرتاش بۆ سەرۆکی دادگای دەستووری: ئایا دەسەڵات هەڕەشەت لێدەکات!

2 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا لە زینداندایە، تویتێکی لەبارەی بریارەکانی زوختو ئارسلان سەرۆکی دادگای دەستووری تورکیا بڵاوکردەوە کە لە هەموو بڕیارەکاندا پشتگیری لە دەسەڵات دەکات.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا وتی، " دەمەوێت زوختو ئارسلان سەرۆکی دادگای دەستووری تورکیا، بەرلەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی کۆتایی بێت، وڵامی پرسیارەکانم بداتەوە."

دەمیرتاش ئەم پرسیارانەی خوارەوە لە سەرۆکی دادگای دەستووری تورکیا کرد، " لە کاتێکدا کە راتانگەیاندبوو، دادگای دەستووری لەمەرامبەر من و فیگەن یوکسەکداغ پیشێلکاری نەکردووە، بۆچی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارەکانی دژی ئێمەی بە پێشێلکاری لەقەڵەمدا و لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە بێدەنگ دەمێننەوە  و هیچ شتێک لەم بارەیەوە ئاشکرا ناکەن، ئایا لەژێر فشاردان و هەڕەشەتان لێدەکرێت."

لە بەشێکی تویتەکەی دەمیرتاشدا هاتووە، " ئایا لەبارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە و بڕێنی بودجەی هەدەپە لە خەزێنەی دەوڵەت، هیچ فشار و هەڕەشەیەکتان پێگەیشتووە یان نا؟"

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە کۆتایی تویتەکەیدا دەڵێت، " بەڕێز سەرۆکی دادگای دەستووری تورکیا، ئێمە لە زینداندا بە دڵێکی ئارام دەخەوین، چونکە بێتاوانین و ویژدانمان ئارامە. ئێمە و ملیۆنان کەس گەردنی ئێوە ئازاد ناکەین و رۆژێک دێت کە حسابی ئەم هەموو سکاڵا نادادپەروەرانە دەپرسین  و دەمەوێت بزانیت کە رۆژێک یاسا لێپێچینەوەت لەگەڵدا دەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار