ئێران 94 کەس بە کوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار دەکات
ئێران: پێنج کەس لە عێراق تۆمەتباری دۆسیەی کوشتنی سولەیمانین و 17 کەسیش گومانیان لەسەرە
2 ساڵ لەمەوپێش
ئێران رایگەیاند دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی 94 تۆمەتباری هەیە کە سەرەکیترینیان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکایە.
کازم غەریب ئابادی، ئەمینداری مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند؛ دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس لە عێراق و ئێران بە کراوەیی ماوەتەوە و تا ئێستا سێ گەڕی دانیشتن و دانوستان لە نێوان تاران و بەغداد بەڕێوەچوە بۆ ئاشکرابونی راستی روداوەکە و یەکلابونەوەی ئەو دۆسیەیە.
غەریب ئابادی، وتویەتی: 94 کەس تۆمەتبارن بە کوشتنی سولەیمانی کە بریتین لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ-ی وەزیری دەرەوە و ژنەڕال مەکێنزی فەرماندەی پێشوی هێزە چەکداراەکانی ئەو وڵاتە .
بە وتەی غەریب ئابادی، هاوڵاتییانی حەوت وڵاتی جیهان تۆمەتبارن بە کوشتنی سولەیمانی و پێنج تۆمەتباری سەرکەیی لە عێراق و 17 کەسی دیگەش هەر لەو وڵاتە گومانیان لەسەرە کە هاوکاربوبن بۆ تیرۆری ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگیری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی.
بەرەبەیانی سێی کانونی دوەمی ساڵی 2020 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس-یان لە نزیک فرۆکەخانەی بەغداد کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئەو دوکەسە و ژمارەیەک پاسەوانیان کوژران و ئەمڕۆش لە عێراق و ئێران رێوڕەسمی سێیەم ساڵیادی کوژرانیان بەڕێودەچێت