گروپی لێکۆلینەوەی هەڵاوسانی تورکیا: رێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە ١٣٧.٣٣٪

2 ساڵ لەمەوپێش



گروپی لێکۆلینەوەی هەڵاوسانی تورکیا رایگەیاند، هەرچەندە، رێژەی هەڵاوسان لە هەندێک مانگدا، کەمی کردووە، بەڵام بە گشتی رێژەکە بەگوێرەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

گروپی لێکۆلینەوەی هەڵاوسانی تورکیا کە لە ژمارەیەک ئابوریناس و ئەکادیمی بواری دارایی تورک پێک دێت، ئامارێکی نوێی لەبارەی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماری گروپەکە، مانگی رابردوو، رێژەی هەڵاوسان ٥.١٨٪ زیادی کردووە. هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا رێژەی هەڵاوسان ٣٨.٥٧٪ زیادی کردووە. لە ئێستاشدا رێژەکە گەیشتووەتە ١٣٧.٣٣٪.

دوێنێش رۆژنامەی سوزجوی نزیک لە پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)ی ئۆپۆزسیۆن ئامارێکی نوێی لەبارەی گرانی رێژەی باج و بەهای ئاو و کارەبا لە تورکیا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاماری رۆژنامەکە، نرخى کارەبا و غازی ماڵان بە رێژەى ١٥٠٪ بۆ ٢٠٠٪ بەرزبووەتەوە، باجی سەر موڵک و خانووبەرە بە رێژەی ٦٦٪ بەرزبووەتەوە، سزای سەرپێچیەکانی هاتوچۆی لەنێوان ١٠٪ بۆ ٥٠٪ بەرزبووەتەوە.

ژووری کشتوکاڵی تورکیاش دوێنێ رایگەیاند، نرخی سەوزە و میوە لەو وڵاتەدا بەگوێرەی ساڵی ٢٠٢١، بە رێژەی ١٠٠٪ بۆ ٣٠٠٪ زیادیان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت دەڵێت، رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیان نزیکە ٨٥.٥٪.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار