ئیران تۆمەتی سیخوڕیکردنی بەسەر دوو هاوڵاتی فەڕەنسیدا سەپاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسعود ستایشی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری ئێران تۆمەتی سیخوڕیکردنی خستە پاڵ دوو هاوڵاتی فەڕەنسی، هەروەها سزایەکیشی بەسەر هاوڵاتیەکی بەلجیکیدا سەپاند، بەڵام سزاکە ئاشکرا نەکراوە.
دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەبارەی ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتیە فەڕەنسیەوە و هەروەها هاوڵاتیەکی بەلجیکیش کە سزایەکی نادیاریان بەسەردا سەپێنراوە هیچ زانیاریەکی نەخستۆتەڕووهاوکات ،لەبارەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هەریەک لەو هاوڵاتە بیانیانە، دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاندووە کە هەوڵی سیخوڕێکردن وتێکدانی ئاسایشی ئێرانیان داوە.
ماڵپەڕی تاسنیمی ئێرانی، ڕۆژی سێشەممە لەبارەی ئەو هاوڵاتیە بەلجیکیەوە ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیە بەلجیکیە کە دەستگیرکراوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن وپارەدان بەوگروپانەی کە دژی ئێران دەجوڵێنەوە دەسبەسەرکراوە وسزایەکی نادیاریشی بەسەردا سەپاوە.
جێگەیباسە، دەستگیرکردنی ئەم دوو وهاوڵاتیە لەکاتێکدایە کە مانگی تشرینی دووەم وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاترین کۆلۆنا ڕایگەیاند، ئێران دوو هاوڵاتی فەڕەنسی دەستگیرکردووە کە ناسنامەیان دیارنیە، بەمەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ئێران دەستبەسەرکراون گەشتە حەوت کەس.
هاوکات جگە لە هاوڵاتیانی فەڕەنسی، لەسەرەتای شۆڕشی ژینا ئەمینی ئێران دەیان هاوڵاتی بیانی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن.