عێراق.. زیاتر لە ٤ ملیار دیناری تر لە پارەی دزراوی سەدە گەڕێنرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابروودا گەورەترین دزی پارە لەعێراق کراو بڕی سێ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار لە پارەی باجی بانکی رافیدەین دزا، لە ئێستادا بەرپرسانی عێراق ناوەناوە ئاماژە بەگەڕانەوەی بڕی جیاوازی پارەکە دەکەن. لە نوێترین گۆڕانکاریەکاندا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەگەڕانەوەی بڕی 4ملیار لە پارەکە دەکات.
حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئەو 4 ملیارە بەشێکە لەو 17 ملیارەی لای یەکێک لەتۆمەتبارەکان بوە بەشێکه لەپارەی دزینی سەدە ئەو ئاماژەی بەوەشدا له چەند ڕۆژی ئایندە حکومەتی بەغدا بڕیاری 80میۆن دۆلار دۆلار لە ئەمریکاوە دەگەڕێنێتەوه کە بەقاچاخ بردرابوون.
وتیشی، ھەموو پارانەی دەگەڕێنرێنەوە لە لقێکی بانکی رافیدەین لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق کۆدەکرێتەوە تا ئەو کاتەی ھەموو پارەکە دەگەڕێنرێتەوە و دواتر رادەستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
جێی ئاماژە بۆ کردنە پێشتر سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕانەوەی بڕی 452 ملیار دیناری پارەی دزراوی بانکی ڕافیدەین ڕاگەیاند بەهۆی گەورەیی قەبارە ئەم دزییه لەعێراق ناونرا دزی سەدە