سەردانی وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل بۆ قودس کاردانەوەی فەڵەستینیەکان و وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نوێ وسیاستەمەتداری توندڕەوی ئیسرائیل لە ژێر ئاسایشێکی توندا چووە" حەرام شەریف" کە لەلایەن جولەکەکانەوە بە چیای پەرستگا ناودەبرێت، کاردانەوەی فەڵەستینیەکان و سعودیە وئیاماراتی لێکەوتەوە  و ئیدانەی سەردانەکەیان کرد و بە هێرشکردنە سەر شوێنی پیرۆزی موسڵمانانیان ناوبرد.

هاوکات لەگەڵ سەردانەکەشدا، ئیتامار بن گڤیر، لە تویتیکدا ڕایگەیاند، چیای پەرستگا بەڕووی هەموو کەسێکدا کراوەیە، ئەگەر حەماس پێی وایە دەتوانێ بە هەڕەشەکردن ڕێگری لەمن بکات، ئەوا دەبێ بزانێت سەردەم گۆڕاوە وحوکمەتی نوێی ئسرائیل هاتووە بۆ کارکردن لە قودس.
دوابەدوای ئەم گەشتە وپەیامەکەی ئیتامار بن گڤیر، کاردانەوەی حەماس وفەڵەستینیەکان، هەروەها وڵاتانی دیکەی عەرەبی لێکەوتەوە کە لەنێویاندا سعودیە وئیماراتی عەرەبی ئیدانەی سەردانەکەیان کرد.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس، کە کۆنتڕۆڵی کەرتی غەزە دەکات، سەردانەکەی بە تاوان ناوبرد، هاوکات لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەم شوێنە هەر بەشوێنی پیرۆزی فەڵەستین وعەرەبی ئیسلامی دەمێنێتەوە.
لەدرێژەی کاردانەوەکاندا لەسەر ئەم سەردانەی ئیتامار بن گڤیر، حوکمەتی ئوردن کە سەرپەرشتی حەرام شەریف دەکات، ئیدانەی سەردانەکەی کرد و وتی، ئەمە هێرشە بۆسەر مزگەوتی ئەقسا.
جگە لە وڵاتانی عەرەبی ئەم سەردانەی وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل، وتەبێژی کۆشکی سپیشی هێنایە دەنگ و ڕایگەیاند، کە داوادەکەن ئاسایشی ئێستای دۆخی قودس وشوێنە پیرۆزەکانی بپارێزرێت، هەروەها هەموو کارێکی تاکلایەنانە کە ئەو ئاسایشە بخاتە مەترسیەوە قەبوڵناکرێت.
ئەم سەردانەی ئیتامار بن گڤیر، لەکاتیکدایە کە بڕیارە هەفتەی داهتوو بنیامین نەتەنیاهوو سەردانی ئیامارات بکات، لەگەڵ ئەوەی کە بەپێی زانیاریەکان ئەم سەردانە بە مۆڵەتی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل کراوە.
دوابەدوای پیکهینانی حوکمەتی نوێی ڕاستڕەوی نوێی ئیسرائیل بە سەرکردایەتی بنیامین نەتەنیاهوو، کاردانەوەکان وگرژیەکان زیاتر پەرەیان سەند وئەم سەردانەی وەزیری ئاسایشی نوێی ئیسرائیلیش گرژیەکانی زیاتر کرد و توڕەویی فەڵەستینیەکانی گەورەتر کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار