رەئیسی: تۆڵەی سولەیمانی دەکەینەوە

سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لە تۆڵەسەندنەوەی قاسم سولەیمانی دەکاتەوە

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



 سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکیدا بۆ سێیەم ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی, رایگەیان;د تۆڵەی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەکەنەوە و رێگە نادەن خوێنی بەفیڕۆ بچێت.

لە تاران پایتەختی ئێران یادی سێیەمین ساڵی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران بەڕێوچو و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەش جەخت دەکاتەوە کە تۆڵەی ئەو فەرماندەیەیان دەکەنەوە.

رەئیسی وتیشی رێگە نادەن ئەوانەی دەستیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا هەبوە بە ئاسودەیی سەر بنێنەوە و دەبێت تۆڵەیان لێبکرێتەوە.

یادی سێەم ساڵی کوشتنی سولەیمانی لە مزگەوتی خومەینی لە تاران بە ئامادەبونی رەئیسی و حوسێن سەلامی ، فەرماندی گشتیی سوپای پاسداران ، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس ، بەرپرسانی حکوومی، فەرماندە سەربازییەکان، نوێنەرانی وڵاتان، بنەماڵەی سولەیمانی و هاووڵاتییان بەڕێوەچوو.‎

‎ئەمریکا لە سێی کانونی دوەمی ساڵی 2020 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی،  لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ئەنجامدا ئەو دو بەرپرسە و ژمارەیەک پاسەوانیان کوژران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار