ئەفسەرێکی سوپای پاسداران لە پایتەختی ئێران کوژرا

لە 109 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا زیاتر لە 40 ئەندامی سوپای پاسدارن کوژراون

قاسم فەتحوڵڵاهی، ئەندامی لقی ساروڵڵای بەسیج

2 ساڵ لەمەوپێش



بە هۆی هێرشێکی چەکداریی لە تاران فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە، شەوی رابردو لە هێرشێکی چەکداریدا لە تارانی پایتەختی ئێران ئەفسەرێک بە ناوی قاسم فەتحوڵڵاهی کە ئەندامی لقی ساروڵڵای بەسیج-ی سەر بەو سوپای پاسداران کوژراوە.

ئاژانسەکە کە نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە و هێرشەکەی بە تیرۆریسی ناوهێناوە و ئاشکرای کرد سێ گوللـە بەر ئەو ئەفسەرە کەوتوە .

لە ماوەی رابردودا ژمارەیەک ئەفسەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی بەشدارییان لە سەرکوتی خۆپیشاندەران کراونەتە ئامانج و بە پێی ئامارەکانیش لە 109 رۆژی ناڕەزایەتییەکان لانیکەم 69 ئەندام و چەکداری هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کوژراون کە زیاتر لە 40 کەسیان سەر بە سوپای پاسداران بون.

 عەلی سەباحی، سەرۆکی بنکەی زانیارییەکانی پۆلیس لە تاران رایگەیاند: بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە و دواتر وردەکارییەکان بڵاودەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار