تورکیا لە 10 مانگدا 16هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت کردوەتەوە
تورکیا لە مانگێکدا زیاتر لە هەزار و 500 پەنابەری سوریا لە وڵاتەکەی دەردەکات
وێنەی ئەردۆغان لە کامپێکی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا
2 ساڵ لەمەوپێش
لە مانگى رابردودا تورکیا زیاتر لە هەزار و 500 پەنابەرى سوریی دیپۆرت کردوەتەوە، ئەمەش بەرزترین رێژەى دیپۆرتکردنەوەیە کە لە سێ مانگى رابردودا تۆمار کرابێت.
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەى باب ئەلهەوا لە سوریا بڵاوی کردەوە؛ لە مانگى 12ـى ساڵى رابردودا تورکیا هەزار و 504 پەنابەرى سوری کە لەو وڵاتە ژیاون دیپۆرت کردوەتەوە.
ئەو ژمارەیە زۆرترین رێژەى دیپۆرتکردنەوەیە کە لە سێ مانگى رابردودا لەلایەن تورکیاوە تۆمار کرابێت و تەنها لە مانگى 11ـى ساڵى رابردو هەزار و 167 پەنابەرى سورییان دیپۆرت کردوەتەوە.
بەپێى ئەو ئامارەى بڵاوکراوەتەوە تورکیا لە 10 مانگى ساڵى رابردودا زیاتر لە 16 هەزار پەنابەرى سورییان لەڕێگەى دەروازەى باب ئەلهەوا دیپۆرت کردوەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار