13 دەستگیرکراوی رۆژهەڵات بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە

لە 110 رۆژدا16 دەستگیرکراو لە ئێران بە ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە

وێنە؛ روبەڕوبونەوەی پۆلیسی ئێران لە ناڕەزایەتییەکاندا

3 ساڵ لەمەوپێش



تا ئێستا 13 دەستگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە و دەستەیەکی چاودێریی دۆخی دەستگیراوانیش ئاشکرای دەکات 16 دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی ئێران کوژراون.

دەستەی بەدواداچون بۆ بارودۆخی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە 110 رۆژی خۆپیشاندانەکان بەهۆی لێدان و بەزۆر وەرگرتنی دانپێدانانی دەستگیرکراوان لە بەندیخانە و زیندانەکاندا، 16 کەس کوژران.

دەستەکە ئاماژەی بەوە کردوە زۆربەی ئەو کوژراوانە بەهۆی ئەوەی بە گوللـە بریندارکراون و چارەسەریان بۆ نەکراوە لە زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشتر ناوی 13 کەسیان بڵاو کردبوەوە کە لە ژێر ئەشکەندا گیانیان لەدەستدابو.

ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکانی ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی 110 رۆژی ناڕەزایەتییەکان 516 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون لەو ژمارەیەش 129 کەسیان لە رۆژهەڵاتى کوردستان بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار