سعودیە بڕیاری دا ژنان  دەتوانن بەبێ مەحرەمەکانیان حەج بکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، لەمەودوا ژنان دەتوانن بەبێ ئەوەی مەحرەمێکیان لەگەڵدابێت سەردانی سعودیە بکەن و حەج وعومرە بکەن.

هاوکات لەبارەی تەمەنی یاسایی بۆ بەجێهێنانی حەج وعومرە ڕایگەیاند، موسڵمانان کە تەمەنیان لەسەروو ١٢ ساڵیەوەیە دەتوانن ئەمساڵ ناویخۆیان تۆمار بکەن و حەج بکەن.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی حەج وعومرەی سعودیە لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا، هیشام بن سەعید وتەبێژی وەزارەتی حەج وعومرە  ڕایگەیاندبوو ، ژنان دەتوانن بێ ئەوەی کەسێکی نزیک یان مەحرەمی خۆیان لەگەڵدا بێت دەتوانن ڤیزا وەربگرن وسەردانی سعودیە بکەن بەمەبەستی بەجێهێنانی حەج وعومرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار