ئێوارەی ئەمڕۆ شاری بەسرە کەنداوییەکان کۆدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری بەسرە کاتژمێر 7ی سەرلەئێوارە یارییەکانی جامی کەنداوی 25 بە یاریی نێوان عێراق و عومان دەستپێبکات و ئاهەنگێکی سەرنجڕاکێشی بۆ رێکدەخرێت و هەزاران هاندەر و دەیان بەرپرس لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە ئامادەی ئاهەنگی کردنەوەی ببن.
 
سیروان نەجمەدین، سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکانی جامی کەنداوی 25 ڕایگەیاندووە " ئامادەکارییەکی زۆرباش کراوە و پێشبینی شتێکی زۆرباش دەکەین، ئامادەکارییەکی زۆر زۆر کراوە، تەنیا لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا نزیکەی 5 هەزار بەشداردەبن، ئەمە ئاسان نییە، سێ کۆمپانیای تایبەتمەند بە رێکخستنی ئاهەنگەکان سەرپەرشتی دەکەن کە هەمان کاریان بۆ یارییەکانی مۆندیالیش کردووە."
لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی ڤار و ئامادەیی سیستمەکە بۆ پاڵەوانێتییەکە سیروان نەجمەدین دەڵێت " سەد لە سەد ئامادەییە، پێش چوار لە هەردوو یاریگەکە تێستی کراوە، لە یاریگەی مینا کێشەیەکی بچووکی لەرووی رووناکییەوە هەبوو، بەڵام کۆمپانیاییەکی تورکی هات و کێشەکەی چارەسەکرد و سیستمەکە بەتەواوی ئامادەیە و کێشەی نییە، هەندێک ناوبژیوان تایبەت بە ڤاریش هاتوون کە تەنیا کار لەسەر ئەو سیستمە دەکەن و دوو ناوبژیوانی عێراقیشی لەگەڵە و هەموو شتەکان بە تەواوی ئامادەیە."
 
ئەو کۆمپانیایەی ئاهەنگەکانی بەر لە ئەنجامدانی یارییەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەری رێکخست، بۆ جامی کەنداویش کاریکردووە و سەرپەرشتی ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار