قەسەدە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جەزیرەی ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای هەشت ڕۆژ قەسەدە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جزیرەی راگەیاند وتی" زیاتر لە 200 چەتە دەستگیرکراون."

هێزەکانی سوریای دیموکراتی – قەسەدە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆتایهاتنی ئۆپراسیۆنی جەزیرەی ڕاگەیاند کە لە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جزیرەیان لە دژی داعش دەستپێکرد و ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام بوو.

باسی لەوەشکردووە،" ئۆپەراسیۆنەکە لە ٥٥ گوند و ناوچەی هۆل و تل حەمس و تل براک و چەند شوێنێکیش لە سێ شارۆچکە و ناوچە فراوانەکانی سنوری سوریا و عێراق ئەنجام دراوە."

ئەوەشی رونکردوەتەوە لەو ئۆپەراسیۆنەدا،" ١٠٢ ئەندام و گومنالێکراو هەیە و سی کەس لەوانە لەئامادەکردن و گەیاندنی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو بۆ شانە تیرۆریستییەکان کە لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ هێرشیان کردە سەر زیندانی غوێران بەشدار بون."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار