دوو گەنجی دیکە لە ئێران له سێداره دران

ئێران گەنجێکی کورد بە بێ ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری لەسێدارە دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، دەزگای دادی ئێران لەسێدارەدانی دو گەنجی دیکەی ناڕەزایەتییەکانی راگەیاند کە کەنجێکیان کوردە.


دادگای باڵای ئێران ئاشکرای کرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو گەنجی بە ناوەکانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی لەسێدارە دراون.

پێشتر ئەو دو گەنجە تۆمەتبار کرابون بە کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارن لە رێوڕەسمی چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی ئەو کچەی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

محەمەدمەهدی کەرەمی 22 ساڵ تەمەن کوردی خەڵکی شاری  بیجار بو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کەرەج و لە چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی دەستگیر کرابو.

باوکی مەهدی ئاشکرای کردوە هیچ لایەنێک و تەنانەت دادگاش پێشوەخت ئاگاداریان نەکردونەتەوە لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە کوڕەکەی لە کاتێکدا بە پێی یاسا دەبێت کەسوکاری سزای سێدارە دەبێت پێشتر ئاگادار بکرێنەوە.

ئەمیر هاشمی، وتەبێژی دەزگای داد، رایگەیاندوە لە دوسیەی کوشتنی ئەندامێکی بەسیج لە سەر گۆڕی حەدیس نەجەفی پێنج کەس سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابو بەڵام دوای  تێهەڵچونەوە ئەو دوگەنجە جارێکی دیکە بڕیاری سێدارەیان درا.
تا ئێستا لە ماوەی 112 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا چوار گەنج بە بیانیوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و بە تۆمەتی جیاواز لەسێدراە دران و زیاتر لە 100 دەستگیراوی دیکەی ئەو ناڕەزایەتییانەش مەترسیی سێدارەدانیان لەسەرە کە 15 کەسیان کوردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار