ئێران گەنجێکی کورد بە برسێتی لەسێدارە دەدات

چیرۆکی ئەو پاڵەوانەی کورد کە ئێران بە بێ ئاگاداریی دایکی و باوکی لەسێدارەی دا

3 ساڵ لەمەوپێش



ئێران گەنجێکی کوردی لەسێدارە دا کە پاڵەوانی کاراتی  و خاوەنی زیاتر لە 20 مدالیا بو و باوکیشی دەڵێت بەکرێکاری کوڕەکەمم گەورە کردبو و ئاواتم ئەوبو تەنها دڵنیابم کە هەناسە دەدات.

دادگای باڵای ئێران دوای تێهەڵچونە بۆ دۆسیەکەی بڕیاری سێدارەی محەمەدمەهدی کەرەمی ئەو گەنجە کوردە تەمەن 22 ساڵەی دا و لە بەربەیانی رۆژی شەممەدا لەسێدارەدرا.

مەهدی پێش ئەوەی لە سێدراە بدرێت مانی لەخواردن گرتبو وەک ناڕەزایەتییەک بە جێبەجێ کردنی سزاکەی بەڵام دواجار بە برسێتی لەسێدارە درا.

ئەو کە خاوەنی دەیان مەدالیای پاڵەوانێتیی بواری وەرزشی کاراتی بو لە لایەن دادگای شۆڕشی کەرەج هاوکات لەگەڵ چوار کەسی دیکە تۆمەتبار کرابو بە بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و کوشتنی ئەندامێکی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران.

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردبو کە ئەو گەنجە کوردە لە لایەن دادگاوە رێگەی پێنەدرابو بۆ بەرگریی لە خۆی پارێزە بگرێت.

باوکی کەرەمی چەند رۆژێک پێش لەسێدارەدانی کوڕەکەی دەڵێت: من کرێکارم و کوڕەکەمم بە دەستفرۆشی و کرێکاریی گەورە کردوە و داوا دەکات کوڕەکەی لەسێدارە نەدەن و زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا بسەپێن بۆ ئەوەی تەنها دڵنیابێت لە هەناسەدان و ژیانی رۆڵەکەی.

محەمەدمەهدی کەرەمی بەشداریی لە چلەیی مەرگی حەدیس نەجەفی یەکێک لە کوژراوەکانی شاری کەرەج کردبو کە لە رێوڕەسمە جاماوەریەکەدا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و بەشداربواندا رویدا و بەهۆیە ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی روحەڵڵا عەجەمیان کوژرا.

لە دۆسیەی کوژرانی عەجەمیان زیاتر لە 16 کەس سزای زیندان و سێدراەیان بەسەردا سەپێنرا و مەهەدی کەرەمیش تۆمەتبار کراو بە کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

کەرەمی خەڵکی شاری بیجار لە پارێزگای سنە-ی رۆژهەڵاتی کوردستان بو بەهۆی بژێوی ژیانیەوە لە شاری کەرەج نیشتەجێبو سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دادگای باڵای ئێران جەختی لە لەسێدارەدانی ئەو گەنجە پاڵەوانەی کورد و محەمەد حسێنی کردەوە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار