وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دیاردەیەک لەجامی کەنداوی 25 بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی كۆمەڵێك بلیت فرۆشی یارییەكانی كەنداو 25ی لە بازاڕی ڕەش ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەزاری لیوا سەعد معەن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك فرۆشیاری بلیتەكانی بۆ چوونە ناو یاریگاكان لە كەنداوی 25 لە (بازاڕی رەش) دەستگیركرد، ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد سەرپێچیكاران بەپێی مادەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

مەعن وتیشی: ئەو كۆمپانیایە كە بەرپرسە لە فرۆشتنی بلیتەكان میكانیزمێكی داناوە بۆ ئەوەی خەڵك لە ڕێگەی خوێنەری ئەلیكترۆنیەوە بچنە ژوورەوە و لە ئەگەری نەخوێندنەوەی لەلایەن ئامێرەكەوە، بلیتەكە بە ساختە دادەنرێت، سەرپێچیكاریش بەرپرسیارێتی خۆی و دەرئەنجامە یاساییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار