ئێران بەهۆی قاسم سولەیمانی فشار لەسەر عێراق دروست دەکات

عێراق داوای ئێران بۆ دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی رەت دەکاتەوە

قاسم سولەیمانی، عەلی خامنەیی

2 ساڵ لەمەوپێش



بڕیارە کۆبونەوەی دەستەی هاوبەشی عێراق و ئێران بۆ بەدوادچون لەسەر دۆسیەی کوشتنی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بەڕێوەبچیت و سەرەڕای فشارەکان بەغداد داواکاریی تاران رەت دەکاتەوە.

 

ئێران رایگەیاند؛ کۆبونەوەی دەستەی هاوبەشی بەدواداچون بۆ دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی رۆژی دوشەممە تاران بەڕێودەچێت و رۆژنامەیەکیش ئاشکرای دەکات؛ کۆماری ئیسلامی داوای لە بەغداد کردوە ئەو فەرماندە کوژراوە بە میوانی فەرمی عێراق لەقەڵەم بدرێت.

رۆژنامەی(شەرقلئەوسەت) بلاوی کردەتەوە؛ بۆ ئەوەی دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بجوڵێنرێت، تاران فشارەکانی لەسەر بەغداد زیاد کردوە بۆ ئەوەی عێراق قاسم سولەیمانی پێش کوژرانی وەک میوانی فەرمی وڵاتەکەی لەقەڵەم بدرێت.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبونەوەی هەفتەی رابردوی لەگەڵ محەمەدشیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردوە؛ بەیاننامەیەک بە ناوی حکومەتی عێراق بڵاو بکرێتەوە و قاسم سولەیمانیش پێش کوشتنی لە لایەن ئەمریکاوە بە میوانی فەرمی عێراق لەو بەیاننامەدا ناوی بهێنرێت.

شەرقلئەوسەت ئاماژەی بەوە کردوە کە لە بەرامبەر ئەو داوایەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، حکومەتی عێراق پێشنیاری کردوە بەیاننامەی سێیەم ساڵمەرگی کوژرانی سولەیمانی دەبێت بەشێوەیەک بنوسرێت کە ئەمریکا نیگەران نەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار