ئێران بەهۆکارێکی نامۆ سزای زیندانیکردنی بەسەرچوارکەسدا سەپاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەسسەڵاتی دادوەری ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، سزای زیندانیکردنی ماوە درێژیان بەسەر چوار کەسدا سەپاندووە بەتۆمەتی ئەوەی ئەو چوار کەسە هانی خەڵکیان داوە بۆ مانگرتنی سەرتاسەری وهەروەها زیان گەیاندن بە موڵک وماڵی گشتی.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە پارێزگای هورمزگان  رایگەیاند، ئەو چوار کەسە هەریەکەیان بەماوەی جیا جیا کە لە نێوان ١-١٠ ساڵدایە سزای زیندانیکردنیان بۆدەرکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا غەرامەش کراون، هەروەها وتیشی هۆکاری سزادانیان بانگەشە کردن وهاندانی خەڵک بووە بۆ مانگرتن و داوایان لە شۆفێری بارهەڵگرەکان کردووە مانگرتن ڕابگەێنن.

ئەوانەی سزادراون دوانیان سزاکانیان ٥ ساڵ و١٠ ساڵە،هاوکات دوانی دیکەیان غەرامەکراون وسزای ساڵێکیس زیندانیان بۆدەرکراوە.

لەبارەی سزادراوەکانەوە، ماڵپەڕی میزانی ئێرانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاگەیاند کە هیچ زانیاریەکە لەبارەی ئەوکەسانە وناسنامەیانەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سزای ١-١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی تێکدانی ئاسایسی نیشتیمانی و هاندان بۆ خۆپیشاندان.

ئەمە لەکاتێکدایە دوینێ ئێران سزای سێدارەی بەسەردا دوان لەو خۆپیشاندەرانەی کە دەستگیرکرابوون جێبەجێکرد، بەوەش ژمارەی ئەوکەسانەی کە لەسێدارەدراون لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە گەیشتە ٤ کەس و سەرجەمیشیان پیاو بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار