دوو گەنجی دیکەی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

بۆ رێگریی لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە خۆپیشاندان لەبەردەم زیندانێکی ئێران بەڕێوچو

محەمەد برۆغنی و محەمەد قوبادلو

2 ساڵ لەمەوپێش



دوو گەنجی دیکە لە ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا و بۆ رێگریی لە جێبەجێکردنی سزای ئەو دوو گەنجە خۆپیشاندان لەبەردەم شوێنی زیندانییکردنیان کرا.

شەوی یەکشەممە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەگەری لەسێدراەدانی دوو گەنجی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک چونە بەردەم زیندانی (رەجایی شەهر) لە کەرەج و داوای راگرتنی لەسێدارەدانی ئەو دوو گەنجەیان کرد.

محەمەد برۆغنی تەمەن 19 ساڵ و محەمەد قوبادلو تەمەن 22 ساڵ کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراون لە لایەن دادگایەکی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا و شەوی یەکشەممە دوای گواستنەوەیان بۆ ژوری تاکەکەسی زیندان بە مەبەستی لەسێدارەدانیان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک چونە بەردەم زیندانی رەجایی شەهر.

پارێزەری محەمەد برۆغنی، رایگەیاند؛ داوای تێهەڵچونەوە لە دادگای باڵای ئێران کراوە و دەبێت بە زوترین کات سزای سێدارەکە راگیرێت.

تا ئێستا بە بەبیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان و بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 100 کەس سزای سێدارە دەیان گرێتەوە و سزای سێدارەی چوار گەنجیش جێبەجێ کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار