ئەگەر ڤلادمێر پۆتن بمرێت کێ دەچێتە شوێنی؟
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی جیۆی فه‌ره‌نسی، باس لەوە كراوه، شێرپه‌نجه‌ی خوێن، شێرپه‌نجه‌ی لیكه‌ڕژێنی ده‌ره‌قی، نه‌خۆشی باركنسۆن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی نه‌خۆشی خراونه‌ته پاڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی 2022ـه‌وه، له‌باره‌ی ته‌ندروستی پوتنه‌وه، پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر بڵاوده‌بنه‌وه، له به‌هاری ساڵی رابرودوش هەواڵێک لەبارەی خراپی تەندروستی پۆتن بڵاوکرایەوە بەڵام دواتر لاڤرۆڤی وه‌زیری دەرەوە ڕەتیکردوە
له‌باره‌ی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا،
ئه‌و ماڵپه‌ڕه باسی له‌وه كردووه، به پێی هه‌مواری ده‌ستووری رووسیا له ساڵی 2020، خوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی پوتن سفربوونه‌ته‌وه و ده‌ستوور رێگه‌ی به پوتن داوه تا ساڵی 2036 بمێنێتەوە
ئه‌و ماڵپه‌ڕه فه‌ره‌نسییه ئاماژە بەوە کردوە، ئه‌گه‌ر پوتن له ده‌سه‌ڵات كشایه‌و، نەما بەپێی مادەی چواره‌می مادده‌ی 92ـی ده‌ستووری رووسیا، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت ڕاستەوخۆ بچێته شوێنی ، ئه‌گه‌ر پۆتن بیه‌وێت كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ی خۆی دابنێت و جێی متمانه‌ی ئه‌و بێت، ڕاستەوخۆ ناوی نیكۆڵای باترۆشیڤ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دێته یادی رووسه‌كان، جگە له وه‌زیری به‌رگری سێرگی شویگۆ باشترین بژارده‌ی پوتنه، ئه‌و ماڵپه‌ره فه‌ره‌نسییه پێیوایه، نیكۆلای باترۆشیڤ ده‌سته‌ڕاستی ڤلادیمیر پوتنه