یۆنان لە ماوەی ساڵێدا هەزار و ٣٠٠ قاچاخچی مرۆڤی لەسەر سنورەکانی تورکیا دەستگیرکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی یۆنان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەزار و ٣٠٠ قاچاخچی مرۆڤیان لەسەر سنوری تورکیا دەستگیرکردووە.

حکومەتی یۆنان کە وڵاتەکەیان یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکانی قاچاخ بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئاماری بەرەنگاربوونەوە قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤەوە ئاشکرا کرد.

تەکیس تیۆدۆریکاکۆس وەزیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان بە رادیۆی سکای وڵاتەکەی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەنها هەزار و ٣٠٠ قاچاخچی مرۆڤ لە نزیک روباری مەریچ لەسەر سنووی تورکیا دەستگیرکراون.

تیۆدۆریکاکۆس ئاماژەی بەوەکرد، هەر لەو ساڵەدا رێگری لە 256 هەزار پەنابەر کراوە کە روباری مەریچەوە بپەڕنەوە.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی چوونە ناو یۆنانیان داوە، بەراورد بە ساڵی پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٨٠٠ کەس. ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٩ هەزار و ١٥٧ کەس بووە.

کۆماندۆکانی سنوری یۆنان بە پاڵپشتی هێزەکانی پاراستنی سنورەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵانی رابردوودا رێوشوێنی توندیان لە سنورە وشکانی و دەریاییەکان گرتووەتە بەر، بەڵام رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ حکومەتی یۆنان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا کە دەیانەوێت بۆ ژیانێکی سەلامەت بچنە ئەوروپا.

بە گوتەی حکومەتی ئەسینا، حکومەتی تورکیا گوشار دەخاتە سەر کۆچبەرەکان و پێیان دەڵێت 'یان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یان بە نایاسایی دەچنە یۆنان'. دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن، فشارستنە سەر پەنابەرانی سوریا، بەرلە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا زیادی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار