وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەڵمەتێک بۆ سنوردارکردنی کۆچی نایاسایی رادەگەیەنێت.
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەڵمەتێک بۆ سنوردارکردنی کۆچی نایاسایی رادەگەیەنێت.
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا، رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەهاوکاری زانکۆکان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و سندوقی نیشتەجێبونی نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵمەتێک بۆ سنوردارکردنی کۆچی نایاسایی رادەگەیەنێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەی وەزارەتەکەیان لەگەڵ زانکۆکان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و سندوقی نیشتەجێبونی نەتەوە یەکگرتوەکان، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کۆچی نایاسایی بەردەوام دەبێت.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، وەزارەتەکەیان هەمو هەوڵەکانی دەخاتەکار بۆ ئەوەی سنورێک بۆ کۆچی نایاسایی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دابنرێت و بەدوای چارەسەرکردنی هۆکارەکانی کۆچدا دەگەڕێن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتی هەڵمەتێکی نیشتیمانی فراوان دەکەن بۆ ئەوەی ئەو دیاردەیە کۆنتڕۆڵ بکرێت.