ژن و پیاوێکی فەرمانبەری دەستەی دەستپاکی بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند کە دووفەرمانی دەستگیرکردنی بۆدوو فەرمانبەر دەرکردووە کە بەرتیلیان وەرگرتووەو ئێستا لەتورکیا نیشتەجێن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممه بڵاوکراوەتەوە هاتووە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانێکی دەستگیرکردنی دەرکردووە بۆ فەرمانبەرێکی پێشووی دەستەکە بەپێی بڕیاری 160 ی ساڵی 1983 کە بەسەرپێچی یاسایی خوازیاری پارەوەرگرتن بووە.

وتیشی کە دادگاکە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆخۆی و بۆ ژنەکەشی دەرکردووە کە پێشووتر فەرمانبەری دەستپاکی بوونە ، ڕوونیشی کردەوەکە فەرمانەکە بەپێی بڕیارەکانی مادەی 19/ دووەم ی یاسای دەستپاکی ژمارە30 ساڵی 2011 ی هەموارکراو دەرچوێندراوە.

داواشکراوە بە زووترین کات داوای گێڕانەوەی تۆمەتبارەکان لە وڵاتی تورکیا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار