نوێترین لێدوانی ڕووسیا لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاك و سەروەریمانە.

سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا بە ئاماژەدان بەوەی كە یەكێك لە لەپێشترینەكانیان بۆ 2023 پێشخستنی توانای جەنگی سوپای روسیایە.

شۆیگو رایگەیاندوە: بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپراسیۆنەكانی سوپاكەمان دەكەین لە ئۆكرانیاو سوریا، ئەم هەڵسەنگاندنانە بۆ بەرنامەی مەشق و راهێنانی كارمەندانمان و ئامادەكارییەكان بۆ دابیكردنی پێداویستیە سەربازییەكان بەكار دەهێنین.

وەزیری بەرگریی روسیا بە ئاماژەدان بەوەی كە بەردەوامی دەدەن بە سیانی ئەتۆمی كە خۆی دەبینێتەوە لە فڕۆكەی ستراتیجیی، موشەكی بالیستیی كیشوەربڕ رایگەیاند: ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاك و سەروەریمانە، توانای هێزە ئاسمانییەكانی روسیا بە فڕۆكە جەنگییەكان و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیشەوە زیاد دەكەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار