ژنان زیاتر دەنگ بە کام لایەنی تورکیا دەدەن؟
2 ساڵ لەمەوپێش
بەگوێرەی راپرسیەک کە لە چەند پارێزگایەکی تورکیا ئەنجامدراوە، ژنان زیاتر دەنگ بە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن دەدەن.
کۆمپانیای لێکۆلینەوەی (ئالف) لە چەند پارێزگایەکی تورکیا، راپرسیەکی لەبارەی دەنگی ژنان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامدا. لە راپرسیەکەدا بۆچوونی هەزار و ٥٦٠ ژن وەرگیراوە.
لە راپرسیەکەدا پرسیار لە ژنان کراوە کە ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت، دەنگ بە کام لایەن دەدەیت و ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە.
پارتی گەلی کۆماری: ٢٩.٢٪
پارتی داد و گەشەپێدان: ٢٦.٥٪
پارتی باش: ١٨.٨٪
هەدەپە: ٧.١٪
مەهەپە: ٤.١٪
دەڤا: ٣.٢٪
پارتی گۆڕانکاری تورکیا: ٢.٥٪
پارتی دوارۆژ: ٢.٠٪
پارتی نیشتیمان: ١.٢٪
پارتی رەفاحی نوێ: ١.١٪
پارتی سەعادەت: ١.٠٪
ئەوانەی دیکە: ٣.٠٪
بابهتی پهیوهندیدار