لە 15 رۆژدا 96 گەنج و لاو لە رۆژهەڵات دەستگیردەکرێن

چارەنوسی 50 دەستگیرکراوی جوانڕۆ نادیارە

خۆپیشاندانێکی گەنجان لە شاری مەریوان

3 ساڵ لەمەوپێش



لە 15 رۆژدا نزیکەی 100 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرون و چارەنوسی دەستگیرکراوانی جوانڕۆ نادیارە.

ناوەندنی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە 15 رۆژی ئەم مانگەدا 96 گەنج و لاو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون.

13 کەس لەو دەستگیرکراوانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و چارەنوسی زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە و 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، لە کۆی ئەو 96 دەستگیرکراوە پێنج کەسیان خوێندکاری زانکۆ و چواریان مامۆستا و پێنج کەسیشیان ژن بون.

بە پێی ئامارەکان لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 19 هەزار کەس دەستگیرکراون و ژمارەی دەستگیرکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە نزیکەی حەوت هەزار کەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار