سوید ناتوانێت داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێ بکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی كانونی دووەمی 2023، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی توركیاو ئەمریكا لەواشنتۆن بەڕێوەدەچێت و یەكێك لەتەوەرە سەرەكیەكانی كۆبوونەوەكەش، ئەندامبوونی سویدو فینلەندا دەبێت لەڕێكخراوی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) كە لەكۆی ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ تەنیا توركیاو هەنگاریا لەدژی بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەن لە رێكخراوەكەدا. مەرجی سەرەكی توركیا بۆ ئەندامێتی فینلەنداو سوید رادەستكردنەوەی ئەندامانی پەكەكە، فەتحوڵلا گولەن و ژمارەیەك پارتی چەپی توركیایە. تاوەكو ئێستا سوید سێ كوردی رادەستی توركیا كردووەتەوە، بەڵام ئامادە نییە، گولەنیەكان رادەست بكاتەوەو پێگەی هەواڵی تی تی سویدی رایگەیاند كەحكومەتی وڵاتەكەیان رادەستكردنەوەی چوار بەرپرسی فەتحوڵلا گولەنیەكانی رەتكردووەتەوە. پرۆسەی دانوستاندنەكانی سویدو توركیا بەباشی بەڕێوەدەچوو و چەند جارێك سەرۆك وەزیرو بەرپرسانی سوید سەردانی توركیایان كرد، بەڵام لە ١١ی ئەم مانگەدا، كوردانی دانیشتووی سوید، خۆپیشاندانێكی گەورەیان لەو وڵاتەدا لەدژی رێككەوتنی ئەو دوو وڵاتە ئەنجامداو دروشمی توند لەدژی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا وترانەوە كە بووەهۆی قەیرانێكی نوێ لەنێوان ستۆكهۆڵم و ئەنقەرەدا. دوابەدوای خۆپیشاندانەكە، حكومەتی توركیا لەڕێگەی كۆنسوڵخانەی سوید لەئەنقەرەوە، پەیامێكی توندی بۆ حكومەتی سوید ناردو رایگەیاند، سوید پابەندی رێككەوتنەكە نەبووە كە لەكاتێكدا پێویست بوو، رێگری لەخۆپیشاندانەكانی پەكەكە لەو وڵاتە بكرێت. ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، لەو بارەیەوە هەواڵێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەنقەرە داوایكردووە، هەموو ئەو كەسانەی بەشدارییان لەخۆپیشاندانەكەدا كردووە دەستگیربكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. لەو حاڵەتەدا دەردەكەوێت كەسوید پابەندی رێككەوتنەكەیە. توركیا داوای رادەستكردنی ١٣٠ كەس لەسویدو فینلەندا دەكات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەم بارەیەوە وتی، « سویدو فینلەندا داوایان بۆ ئەندامێتی ناتۆ پێشكەشكردو ئێمەش بەئەرێنی نزیكبووینەوە. ژمارەیەك رێككەوتنمان واژۆ كرد. داوای رادەستكردنی نزیكەی ١٣٠ كەسمان كردووە. بەڵام بەداخەوە پابەندی رێككەوتنەكە نەبوون. داوای رادەستكردنەوەی كەسێكمان بەناوی بولەند كەنەش كرد كەبەرپرسێكی فەتحوڵلاچیەكانە. دەسەڵاتی دادوەریان رەتیكردەوە، ئەو كەسە رادەستبكەنەوە. خۆپیشاندانی زۆر لەشەقامەكانیاندا دەبینین، هۆشداریمان داوە، بەڵام نەیانتوانیوە رێگری لەخۆپیشاندانەكانی پەكەكە بكەن. ئەمەش پەیوەندییەكانمان ئاڵۆزتر دەكەن». هەروەها سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە بەهۆی بێدەنگی سوید لەبەرامبەر خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەكەكە لەو وڵاتەدا، حكومەتی وڵاتەكەی سەردانی ئەندریاس نورلین سەرۆكی پەرلەمانی سویدی بۆ ئەنقەرە هەڵوەشاندووەتەوە كە بڕیاربوو، ١٧ی مانگ سەردانی ئەو وڵاتە بكات. لەلایەكی دیكەوە بەكر بوزداغ وەزیری دادی توركیا لەبارەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەكەكە رایگەیاند، ناوەندێكمان پێكهێناوە كەچاودێری دەكات ئایا سویدو فینلەندا بەڵێنەكانیان جێبەجێ دەكەن یان ناو راشیگەیاند: «حكومەتی سوید هەندێك هەنگاوی ناوە لەسەرەتادا، چەند كۆبوونەوەو سەردانیش ئەنجامدران، بەڵام رووداوەكانی ئەمدواییە دەریخست كەسوید بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكردووە. لایەنگرانی پەكەكە بوكەڵەیەكیان لەشێوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆمار لەخۆپیشاندانەكەدا هەڵواسی، ئەمەیان لەبەرچاوی پۆلیس كرد. ئەم دۆخە قبوڵنەكراوە. پێویستە سوید ئەو كەسانە دیاری بكات و دەستگیریان بكات. بۆیە ئەگەر سویدو فینلەندا دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ، پێویستە بەڵێنەكانیان جێبەجێ بكەن». ژمارەیەكی دیكە لەبەرپرسانی توركیا، وەك مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەو ئیبراهیم كالن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار لەم بارەیەوە قسەی توندیان كردو رایانگەیاند كە لەم دۆخەدا بەهیچ شێوەیەك ئەندامێتی فینلەنداو سوید لەناتۆدا قبوڵ ناكرێت. سوید ناتوانێت هەموو داواكارییەكانی توركیا جێبەجێ بكات ئۆلێف كریستێرسۆن سەرۆك وەزیرانی سویدیش رایگەیاند كەدڵنیان لەكۆتاییدا توركیا رازی دەبێت وڵاتەكەی ببێتە ئەندامی ناتۆو وتی، « توركیا داواكاری قورس بەسەر ئێمەدا دەسەپێنێت، ئەو داواكاریانە گونجاو نین و ناتوانین بەشێكیان جێبەجێ بكەین». ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی سوید لەئاستی ئەو خۆپیشاندانەی كە لە ١١ی ئەم مانگە لەلایەن لایەنگرانی پەكەكە لەستۆكهۆڵم ئەنجامدرا، بێدەنگەو هیچ هەنگاوێكی لەمبارەیەوە نەناوە. یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆش ئاماژەی بەوەكردووە كەئەمساڵ سەرجەم رێكارەكانی ئەندامێتی سویدو فینلەندا بۆ بەشداری لەڕێكخراوەكەیان تەواودەبن و سویدو فینلەنداش هەنگاوی باشیان ناوەو مەرجەكانیان جێبەجێكردووە. قبوڵكردنی سویدو فینلەندا لەبەرامبەر فڕۆكەی ئێف١٦ یەكێك لەو وڵاتانەی ئەندامی سەرەكی ناتۆ كەپشتگیرییەكی تەواو لەئەندامێتی سویدو فینلەندا لە رێكخراوەكە دەكات، ئەمریكایە. ئەمریكا هێزی سەرەكی ناتۆیەو بەهۆی ناكۆكییە قووڵەكانی لەگەڵ روسیاو پاراستنی ئەو دوو وڵاتە لەپەلامارەكانی روسیا، دەیەوێت پرۆسەی ئەندامێتی سویدو فینلەندا بەخێرایی ئەنجامبدرێت. مامەڵەیەكی نێوان توركیاو ئەمریكا، فروشتنی نزیكەی ٤٠ فڕۆكەی ئێف١٦ و ٨٠ پاكێجی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكە جەنگییەكانە بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار كەكۆنگرێسی ئەو وڵاتە تاوەكو ئیستا رەزامەندی لەسەر فروشتنی بەتوركیا دەرنەبڕیوە. یەكێك لەمەرجە سەرەكییەكانی ئەمریكا بۆ فروشتنی فڕۆكەو پاكێجی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەكان ئەوەیە كەتوركیا ئەندامێتی سویدو فینلەندا لەڕێكخراوی ناتۆدا قبوڵ بكات و راشیگەیاندووە كە بەپێچەوانەوە خراپ بەسەر توركیادا دەشكێتەوە. دیموكراسی سوید دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە سوید یەكێكە لەو وڵاتانەی جیهان و بەتایبەت ئەوروپا كەمافی مرۆڤ تێیدا لەئاستێكی باڵادایەو بەڕادەستكردنەوەی نەیارانی توركیا كە پەنا