لەشەوێکدا شەش کەس لە دوو شاری رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

50 رۆژە چارەنوسی دەیان دەستگیرکراوی رۆژهەڵات دیار نییە

وێنە؛ ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



دەستگیرکردنی گەنجان و لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە  لە شەوێکدا شەش گەنج لە شاری شنۆ و پیرانشار دەستگیرکران.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شەوێکدا شەش گەنجیان دەستگیر کردوە و زیاتر لە 50 رۆژە چارەنوسی دەیان دەستگیراوی ئەو بەشە لە کوردستان نادیارە.

ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندوە؛ شەوی سێشەممە هێزە ئەمنییەکانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی شاری پیرانشار و دو گەنجیان دەستگیر کردوە کە برا بون و هەر لەو شارە هێزە ئەمنییەکان هونەرمەندێکی کوردیان دەستگیر کردوە.

هاوکات هەر ئەو شەوە سێ گەنج لە شاری شنۆ دەستگیرکراون و دیار نییە ئەو هێزە ئەمنییانەی کە دەستگیریان کردون سەر بە چ دامەزراوەیەکی دەسەڵاتی ئێران بون.

ئەمڕۆش لە شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام دوو کەسی دیکە دەستگیرکران و بەوەش ژمارەی دەستگیرکراونی 24 کاتژمێری رابردوی رۆژهەڵات گەیشتە 8 کەس.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە کە چارەنوسی دەیان دەستگیرکراوی 50 رۆژی رابردو دیار نییە و شەوانەش هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی خەڵک و بەردەوامن لە دەستگیرکردنی گەنجان و لاوان.

رۆژی سێشەممە ناوەندی هەنگاو ئاشکرای کردبو لە 15 رۆژدا 96 گەنج و لاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران و چارەنوسی 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار