ئەوروپا سزای نوێ دژی ئێران دەسەپێنێت

ئێران: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سوپای پاسداران وەڵامی توندی دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و وتەبێژی وەزارەرەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دەستەوەستان نابین.

ئەمڕۆ دوشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە و قۆناغێکی دیکە لە سزاکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پەسند کرد.

جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا؛ لە کاتی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا رایگەیاند؛ تا دادگایەکی وڵاتانی ئەوروپا سوپای پاسداران وەک تیرۆریست ناو نەبات، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران بکات.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندبو؛ سزا نوێیەکانی ئەوروپا 37 بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە بەلام یەکێتی ئەوروپا وردەکارییەکانی ئەو سزایانەی ئاشکرا نەکرد.

وتەکانی بۆڕێڵ لە کاتێکدایە کە پێنجشەممەی هەفتەی رابردو پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا گەڵاڵەیەکی بۆ بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد.

لە لایەکی دیکەوە، هاوکات لەگەڵ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا ، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ لە بەرامبەر سزاکاندا دەستەوەستان نابن و کاردانەوەیان دژی ئەوروپا دەبێت.

کەنعانی وتوی: هەر جۆرە دەستدرێژی و سزایەک بۆسەر سوپای پاسداران، وەک سزادانی کۆماری ئیسلامییە و وەڵامی تاران توند دەبێت و پەشیمانیی نەیارانی لێدەکەوێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار