ترەمپ: ئێران هیچی نەماوە شەڕی پێبكات دەگرین داوای رێككەوتن دەكەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێمە پێشتر سەرکەوتنمان بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە. بەڵام هێشتا بە پێی پێویست سەرنەکەوتوین، سورین لەسەر بەدەستهێنانی سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ئەم ڕژێمە تیرۆریستەدا.
ترەمپ راشیگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل، لە ڕێگەی هێزێکی سەربازیی و توانایەکی تەکنیکیی بێوێنەوە، خەریکی تێکشکاندنی ئێرانین، ئێمە تواناى مووشەک و درۆن و هێزى ئاسمانى ئێرانمان لەناو بردووە ، ناوەستین تا ئەو کاتەی دوژمن بەتەواوی تێکدەشکێنین.
* ئۆپراسیۆنەكەمان بۆ سەر ئێران كارێكی زرۆباشبوو.
* ئەگەر ئەوەمان نەكردایە ئەوان لەماوەی دووهەفتەدا دەبوون بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
* ئێستا جیهان رێز لە ئێمە دەگرێت زۆر زیاتر لە مێژووی رابردوو.
* ئێستا ئەمركییەكان بەهۆی كۆماریەكانەوە خاوەنی بەهێزترین سوپان لە جیهان.
* ئێستا بەهاوكاری ئیسرائیل توناكانی ئێران لەناودەبەین، تەنیا لەماوەی سێ 64 كەشتی جەنگی ئێرانمان لەناوبردووە
* ئێران هیچی نەماوە شەڕی پێبكات.
* دەزانین ئەوان دەگرین و داوای رێككەوتن دەكەن بەڵام دەبوو پێشتر ئەوەیان بكردایە.
* ناوەستین تا شكستی تەواو بە دوژمن دەگەیەنین.
* ئێستا هەندێك سەركردەی نوێیان هەیەو دەتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەوانیش بكەین و هەموویان لەناوببەین.
* پێویستە هەموومان ئەوە بزانن كە لەكارەكانمان بەردەوام دەبین بۆ روبەڕبونەوەی مەترسییەكان.
* ئەوان 47 ساڵ كاری خراپیان كردووەو دەبوو زووتر روبەڕویان ببینەوە.
* ئێستا سەرنجمان لەسەر رۆژهەڵاتن چونكە ئەگەر وامان نەكردایە هەموو موشەكەكانیان ئاڕاستەی سعودیەو وڵاتانی تر دەكرد.
* دەتوانین لە نزیكترین كاتدا سەركەوتن بەدەستبهێن.
* توانیمان بە خێرایی بەشێكی زۆری موشەك و درۆنەكانیان لەناو بەرین.
* دەزانین ئەم كەرەستانە لە كوێ دروست دەكەن، هەموویان لەناودەبەن تەنها لەسەدا بیست بۆ 22 یان ماوە لەناوببرێن.
