چەند تۆمەتبارێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکران

10 مانگ لەمەوپێش
دوای ئەوەی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتیه‌ك له لایه‌ن 4 تۆمه‌تباره‌وه رفێندرا، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر تۆمه‌تباره‌كان داوای 95 هه‌زار دۆلاریان ده‌كرد بۆ ئازادكردنی، به‌ڵام هێزه‌كانیان به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد توانیان له‌ناحیه‌ی گاپیلۆنی سه‌ر به قه‌زای چوارتای پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و تاوانلێكراویش ئازاد بكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 1ی 2023، ئاسایشی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ڕایگەیاند، رۆژی 14ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن 4 كه‌سه‌وه پلان دانرابوو بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی سنوره‌كه‌مان بڕفێنن، دوای ئه‌وه‌ی به فێڵ تاوانلێكراویان بردبوو بۆ ناحیه‌ی گاپیڵۆن و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌ییان دابوو، داوای بڕی 95 هه‌زار دۆلاریان كردبوو تا ئازادی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ئاسایشی راپه‌ڕین توانیمان شوێنی تۆماتباران بدۆزینه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ین و تاوانلێكراویش ڕزگار بكه‌ین.
لە ڕاگەیاندراوەکە هاتوە: له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه به بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه به پێی مادده‌ی 421 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.

دارا سێکانیانی: حکومەتی هەرێم داوای لە ئاسایشی عێراق کردووە رێگری لە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا بکرێت
.jpg)