ئێران هەشت تۆمەتباری کورد لە سێ هەفتەدا لەسێدارە دەدات

لەسێدارەدانی دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست دەستی پێکردوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



لە ماوەی سێ هەفتەدا هەشت کەسی کورد بە تۆمەتی جیاواز لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە' لە 21 رۆژی رابردودا هەشت کەس بە تۆمەتەکانی "بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر" و "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانەکانی ئێتران لەسێدارە دراون.

ئەو رێکخراوانە ئاماژەیان بەوە کردوە؛ ئەگەرچی هەڕەشەی لەسێدارەدانی زیاتر لە 110 دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان هەیە بەڵام دەسەڵاتی ئێران بەهۆی فشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانەوە لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی راگرتوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و لە بەرامبەردا دەستی بە لەسێدراەدانی تۆمەتباری کوشتنی بە ئەنقەست و ماددە هۆشبەرەکان کردوە.

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە دەسەڵاتی ئێران بۆ چاوترسێنکردن و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان وەک بڵاوکردنەوەی ترس زۆربەی ئەو کەسانە لەسێدارە دەدات کە دۆسیەکانیان پەیوەندیی بە ناڕەزایەتییەکانەوە نییە چونکە بەهۆی فشارەکانەوە ناتوانێت لە ئێستادا دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان لەسێدراە بدات.

بە پێی ئەو ئامارانەی دو ناوەندی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ تەنها لە سێ هەفتەدا لانیکەم هەشت کەسی کورد لە زیندانی کەرەج لەسێدارەدراون کە بە پێی راگەیەنراوەکانی دەزگای دادی ئێران، سەرجەمیان لە رابردودا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.

زۆرینەی ئەو هەشت لەسێدارەدراوەی دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست خەڵکی ناوچەکانی کرماشان و ورمێ بون .

زیاتر لە 130 رۆژ بەسەر ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و لانیکەم 17 گەنجی کورد مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە و تا ئێستا یەک گەنجی کورد و سێ گەنجی دیکە بە بیانوی بەشداریی لەو ناڕەزایەتییانەوە لەسێدراەدراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار