نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی دەدات لە دۆخی ئابوریی جیهان

نەتەوەیەکگرتوەکان: سیاسەتی سک هەڵگوشین لە جیهان زیانی لێدەکەوێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر دۆخی ئابوریی جیهان هۆشداریی دەداتە و جەخت دەکاتەوە مەترسیی گەورە لەسەر دۆخی ئابوریی لە ئارادایە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە راپۆرتێکی نوێدا بڵاوی کردوەتەوە؛ لەماوەی ساڵانی رابردودا چەند شۆکێکی گەورە دۆخی ئابوریی جیهانی گرتوەتەوە کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و بەرزبونەوەی لەناکاوی رێژەی هەڵاوسان نمونەی ئەو شۆکە ئابورییانە بون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو؛ چاوەروان کراوە ئاستی گەشەی ئابوری بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبونەوە بەخۆیەوە ببینێت و بۆ 1.9 دابەزێت لەکاتێکدا کە لە ساڵی 2022 گەیشتبوە %3.

لەبارەی ئەو رێکارانەی کە حکومەتەکان دەبێت بیگرنەبەر بۆ روبەروبونەوەی دۆخی نەخوازراوی ئابوری، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە؛ نابێت وڵاتان پەنا ببنە بەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی (سک هەڵگوشین) چونکە ئەوە دەبێتە هۆی زیاتربونی نادادپەروەری و لێکەوتە نەرێنییەکانی دۆخی دارایی زیاتر دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار