ئێران بەهای تمەنی بۆ بەرز ناکرێتەوە

ئێران 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و بەهای تمەن بەرز نابێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هەوڵەکانی ئێران لە بازاڕی دراوی وڵاتەکەی بۆ راگرتنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن سەرکەوتو نابێت و میدیاکانی سەر بە حکومەت نرخی جیاواز لە دۆلار دەخەنەڕو.

سەرەڕای دەستوەردانی راستەوخۆی بانکی ناوەندیی ئێران نرخی یەک دۆلار لەو وڵاتەکە لە نێوان 49 هەزار و 900 تمەن بۆ 50 هەزار و100 تمەنە و میدیاکانی سەر بە حکومەت لە وڵاتەکەش نرخی هەر دۆلارێک بە 41 هەزار تمەن بڵاو دەکەنەوە.

دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند؛ هێرشی پێچەوانەی دژی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار دەست پێکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو دەستی بەکارەکانی کرد و بڕیاربو هەموان پابەندی ئەو نرخانە بن کە ناوەندەکە بۆ درا و زێڕ لە ئێران دیاریی دەکات بەڵام دۆلار بە بێ گوێدانە ئەو ناوەندە بەهاکەی بە بەرزیی مایەوە.

بانکی ناوەندیی ئێران هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی کردنەوەی ناوەندەکە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بەڵام بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە دابەزینی بەخۆیەوە نەبینی و ژمارەیەک لە پێگە ئابورییەکان بڵاویان کردەوە ئەو هەنگاوە تەنها کاریگەریی لەسەر نرخی دراو لە میدیاکانی حکومەتدا هەبوە.

میدکانی سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویان کردەوە بەهۆی هەنگاوەکانی بانکی ناوەندیی، بەهای هەر دۆلارێک لە 50 هەزار تمەنەوە بۆ 41 هەزار و 549 تمەن دابەزیوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار