لە نێوان بارهەڵگرێکدا لە مەکسیک 103 منداڵ دۆزرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەسەڵاتدارانی مەکسیک 343 کۆچبەر و پەنابەریان دۆزیوەتەوە، کە 103 کەسیان منداڵ و هەرزەکارن لەناو بارهەڵگرێکی چۆڵکراو لەسەر ڕێگەیەکی گشتی لە ماکسیک .

پەیمانگای کۆچبەرانی نەتەوەیی (INM) وتی کە ڕۆژی دووشەممە ئەو بارگەڵگرە لە کەناری کەنداوی هەڵمی ویلایەتی ڤێراکرۆز دۆزرایەوە.

وتیشی   ئەو ڕێگایە زۆرجار لەلایەن قاچاخچییەکانەوە بەکاردێت بۆ هێنانی خەڵک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی مەکسیکەوە بۆ سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکان.

بەرپرسانی مەکسیک ڕایانگەیاند، خەڵکەکە لە تەندروستییەکی باشدا بوون و ڕوون نییە کە بۆچی شۆفێرەکە هەڵاتووە هاوکات زۆربەی منداڵەکان خەڵکی گواتیمالا بوون ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە ئەمریکا زۆرجار پارە بە قاچاخچییەکان دەدەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان دوای خۆیان بۆ بهێنن.

پەیمانگای کۆچبەرانی نەتەوەیی  وتی کە گەورەکان بە شێوەیەکی سەرەکی خەڵکی گواتیمالا، هۆندۆراس، ئێل سالڤادۆر و ئیکوادۆر بوون و منداڵەکان دەخرێنە ژێر چاودێری سیستەمی خزمەتگوزاری خێزانی ڤێراکرۆز .

جێگەیباسە،لە ڕابردوودا خەڵک بە مردوویی لە ناو ئەو بارهەڵگرە بەجێهێڵدراوانەدا دۆزراونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار