ئێران: دەستدرێژیی بكرێتە سەرمان بنكەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكەینە ئامانج

12 كاتژمێر لەمەوپێش



محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران وەڵامی راستەوخۆی دەبێت و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەو ئیسرائیل لە مەودای ئامانجەكانی ئێراندا دەبن.

قالیباف لە میانی وتەیەكدا لە دانیشتنی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران، دوژمنی بە قۆستنەوەی داخوازییەکانی گەلی ئێران و ئەنجامدانی شەڕێكی تیرۆریستی هاوشێوەی داعش لە ناوەوە تۆمەتبار کرد، دوای ئەوەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەم دواییەدا شكستی هێنا.

باسی لەوەش کرد: وڵاتەکەی لە ئێستادا لە چوار بەرە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و ئەمریکا شەڕیكی سەرتاسەری بەڕێوە دەبات.

قالیباف جەختی لەوە کردەوە: ئاسایشی بەردەوام مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری ئابوری، وتیشی: ئەوانەی ئەو شەڕە تیرۆریستیەیان خولقاندووە، بژێوی خەڵکی ئێرانیان کردۆتە ئامانج و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ زۆر بە توندی روبەڕوی ئەم شەڕە تیرۆریستییە دەبێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشدا: سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی فەرمی خۆی بۆ ئەو شەڕە راگەیاندووە، بەڵام ئێران روبەڕوی دەبێتەوەو پووچەڵی دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار