سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەردرێژکردنەوەی هەناردەکردنی گەنم لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە دەگاتە کیێڤ ولەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا تاوتوێی درێژکردنەوەی ڕێکەوتننامەی دانەوێڵە دەکەنەوە لە ڕێگای دەریای ڕەشەوە.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ رایگەیاند،  "سکرتێری گشتی تازە گەیشتووەتە پۆڵەندا لە ڕێگەیدا بۆ  ئۆکرانیا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە گۆتێرێس بەردەوامبوونی گرێبەستەکە لە هەموو لایەنەکانی و پرسە پەیوەندیدارەکانی دیکەدا تاوتوێ دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی داخرانی بەندەرەکانی ئۆکرانیا و ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی هەندێک دانەوێڵەی ڕووسیا، نرخی خۆراک لە جیهاندا  بەرزبووەوە و هەوڵەکانی هاوکاری مرۆیی لە سەرانسەری جیهان بەو هۆیەوە کەوتە مەترسییەکی تایبەت بەو پرسەوە.

ئەم هەوڵانەش بۆ دریژکردنەوەی ڕێکەوتننامەی هەناردەی گەنم بۆ وڵاتانی جیهان لەمیانی کاریگەریەکانی ڕیکەوتننامەکە دێت کە بە وتەی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕێکەوتننامەکە لە ساڵی ڕابردوودا هاوکاربووە لەکەمکردنەوەی قەیرانەکانی خۆراک لە جیهاندا.

نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا لەماوەی ڕابردوودا  کۆبوونەوە  بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی هەناردەی دانەوێڵە بەردەوام بێت، هاوکات دەستپێشخەری  بۆ ڕێکەوتننامەی دانەوێڵەی دەریای ڕەش لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ واژۆ کرا لە هەوڵێکی بەپەلەدا بۆ ئازادکردنی نزیکەی ٢٠ ملیۆن تۆن دانەوێڵە کە لەو کاتەدا لە سایلۆ و کەشتی و دامەزراوەکانی دیکەی هەڵگرتندا گیریان خواردبوو لە نێوان لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار