یهكێتی ئەوروپا: هەڕەشەی روسیا قبوڵ ناکەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین ڕۆژی سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ پەرلەمانی کەنەدا لە ئۆتاوا هۆشداری دا کە یەکێتی ئەوروپا هەرگیز ڕازی نابێت ڕووسیا هەڕەشە لە ئاسایشی بکات.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین لهمیانی وتارهكهیدا وتی "هەرگیز قبوڵ ناکەین هێزێکی سەربازی خاوەن خەونی ئیمپراتۆری تانکەکانی خۆی بنێرێتە دەرەوەی سنورە نێودەوڵەتییەکان، 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا هەرگیز ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا و بناغەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان قبوڵ ناکەن".
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا گوتی: داوا لهكهنهدا دهكهین پشتیوانی سهربازی و ئابووری پێشكهش به ئۆكرانیا بكات.
دهشڵێت: دهبێت رووسیا باجی تاوانی دهستدرێژی بۆ سهر ئۆكرانیا بدات.
لە بەرامبەردا ترودۆ رایگەیاند، ئەو ئەرکەی کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە پۆڵندا ئەنجامی دەدەن بۆ راهێنانی ئەندازیارانی سەربازی ئۆکرانیا کە بڕیاربو بەمزوانە کۆتایی پێبێت، تا مانگی 10ی ئەمساڵ درێژدەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی راهێنەری پزیشکیش دەنێرێت بۆ راهێنان بە ئامێرە پزیشکییە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.
ڤۆن دێر لاین، لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا، داوای کرد دادگایەکی تایبەت دروست بکرێت بۆ دادگاییکردنی سەرکردەکانی رووسیا بەهۆی "تاوانە گوماناوییەکانیان لە ئۆکرانیا".هاوکات دوای کەنەدا، ڤۆن دێر لیین سەردانی ئەمریکا دەکات، لەوێ رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی چاوی بە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت.