بەرپرسێکی تاڵیبان لە تەقینەوەیەکدا کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

موحممەد داود موزماڵ، پارێزگاری بەڵخ لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لەناو ئۆفیسی پارێزگاکەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوژرا.

 وتەبێژی بارەگای پۆلیسی تاڵیبان لە بەلخ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە کە موحەممەد داود موزماڵ پارێزگاری تاڵیبان  پارێزگای بەلخ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەقینەوەیەکدا لە مەزار شەریف کوژراوە.

هاوکات هەر لەو تەقینەوەیەدا بە گوتەی محەممەد ئاسێف ڤەزیری، لەم تەقینەوەیەدا دوو کەسی "مەدەنیش" گیانیان لەدەستداوە.

محەممەد داود موزماڵ یەکێک بوو لە فەرماندە دیارەکانی تاڵیبان لە سەردەمی شەڕی ئەو گرووپە لەگەڵ حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و هێزە نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەرەتای دەستبەکاربوونی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان ئەمە یەکەم بەرپرسی تاڵیبانە بەوجۆرە بکوژرێت.

لەبارەی ڕوداوەکەوە باس لەوە دەکرێت کە تەقینەوەکە لەناو بینای بەرپرسی پارێزگاکە ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی لە ئەستۆ نەگرتووە.

موحەممەد داود موزماڵ، دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد، پارێزگاری پارێزگای نەنگەرهار بوو کە سەرکردایەتی شەڕی دژی   دەوڵەتی ئیسلامی داعش کرد و  دوای ماوەیەک بە فەرمانی سەرۆکی تاڵیبان کرایە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام پێنج مانگ لەمەوبەر بەرپرسیارێتیەکەی گۆڕا و بوو بە پارێزگاری بەلخ.

هاوکات تاوەکو ئێستاش هیچ گروپ ولایەنێک کردە تیرۆریستیەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار