پێشبینی کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەی

یەک ساڵ لەمەوپێش



کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، سبەی ئاسمان هەوری مامناوەند دەبێت لەگەڵ بارانی مامناوەند

بەشی پێشبینی له بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند.

کەشناسی، ئه‌مڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوری  رۆژئاوای هەرێم.
دەربارەی پلەی گەرما کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێته‌وه‌.

دەربارەی کەشی سبەی یەکشەممە کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوه، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایینیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسی دەربارەی پلەی گەرمایی، سبه‌ینێ پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار