چین هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەکات و تایوان وەڵام دەداتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی تایوان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند فشاری دەرەکی تایوان ناوەستێنێت کە لەگەڵ جیهان تێوەگلێت، لە وڵامی هەڕەشەکانی چین بۆ سەر وڵاتەکەی دوای بڕیاری سەردانکردنی بۆ ئەمریکاو بینینی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە.

چین کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە تایوان بە شێکە لە وڵاتەکەی، چەندین جار بەرپرسانی ئەمەریکای ئاگادار کردەوە کە چاویان بە تسای نە بکەوێت و وەک پشتگیرییەک بۆ خواستی دوورگەکە بۆ ئەوەی وەک وڵاتێکی جیا تەماشا بکرێت.

رۆژی چوارشەممە 29-3-2023، ژوو فێنجڵیان، گوتەبێژی فەرمانگەی کاروباری تایوان لە چین رایگەیاند،ئەگەر سای ئینگ وینگ، سەرۆکی تایوان چاوی بە کێڤن مەککارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بکەوێت، بەگوتەی ئەو بەرپرسە چینییە، ئەوە وەکو "پێشێلکارییەکی فراوان بۆ سەر بنەماکانی چین، سەربەخۆیی و یەکگرتوویی خاکەکەی لێکدەدرێتەوە و سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە لەنێودەبات."

سەرۆکی تایوان لە وڵامی هەڕەشەکانی چین  لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەرەکی تایوان  وتی: "فشاری دەرەکی ڕێگر نابێت لە سووربوونی ئێمە بۆ چوون بۆ جیهان".

وتیشی، "ئێمەئارامین و دڵنیاین،  تایوان  لەسەر ڕێگای ئازادی و دێموکراسیدا دەڕوات و دەچێتە جیهانەوە هەرچەندە ئەم ڕێگایە دژوارە، بەڵام تایوان بەتەنیا نییە"  ئەوەشی زیاد کرد، کە پێشنیوەڕۆی چوارشەممە دەگاتە نیۆیۆرک.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەرۆکی تایوان  ئەچێت بۆ گواتیمالا و بێلیز،و  نیو یۆرک و لۆس ئەنجلۆس دەڕوات . لە کاتێکدا کە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت کە چاوی بە ماککارثی بکەوێت  لە کالیفۆرنیا.

تایوان هەستیارترین کێشەی خاکی چینە و هۆکارێکی سەرەکی ناکۆکیە لەگەڵ واشنتن ، بە شێوەیەک چین لە مانگی ئابی ڕابردوو گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە گەرووی تایواندا کرد  کاتێک ئەمریکا نانسی پێلۆسی، وتەبێژی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی تایپی کرد ،هاوکات  هێزە چەکدارەکانی تایوان ڕایانگەیاندووە کە چاودێری هەر جوڵەیەکی چینی دەکەن کاتێک تسای لەدەرەوەی وڵات بێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار